کوردستانی

دوو هێزى كورد له‌ سوریا به‌شه‌ڕ هاتوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هێزى كورد له‌ سوریا به‌شه‌ڕ هاتوون

مه‌ودا میدیا-

دوو هێزى كوردى رۆژئاواى كوردستان رووبه‌ڕووى یه‌كتربوونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار برینداربوون.

ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا بڵاویكرده‌وه‌ "هێزەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، نزیک لە یەکێتی دیموکراتی سوریا، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر رێوڕەسمی لایەنگرانی پارتی دیموکراتی سوریاى سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد، دوو کەسیان بریندار کردووە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " رێوڕەسمی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا لە شاری کۆبانێ بەڕێوەچووه‌، لەلایەن گەنجانی توندڕەوی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشی کراوه‌تە سەر و بە هۆیەوە دوو که‌س بریندار بوون".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan