کوردستانی

بۆچی تائێستا لیستی مووچەی فەرمانبەران نەنێردراوە بۆ بەغدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی تائێستا لیستی مووچەی فەرمانبەران نەنێردراوە بۆ بەغدا؟

مەودا میدیا- 
تا ئێستا لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا نەكراوە و ئەندامێكی پەرلەمانی عیراقیش رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی جۆرێك لە گەرەنتیی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دروست بووە. 

دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، تائێستا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا نەكراوە، بەڵام هەست بەوە دەكرێت كە دەوامی زیادە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكان دەكرێت بۆئەوەی پەلە بكرێت لە ناردنی لیستی مووچە. 

وتیشی، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی لیستەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەغدا داوای هەندێ زانیاریی كردووە كە پێشتر لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمدا بوونی نەبووە. 

باسی لەوەشكرد، بریارەكەی دادگای فیدراڵیی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، چونكە هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم پابەند دەكات بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان