کوردستانی

لە رێگایەكی تر كامێرای پۆینت تو پۆینت دانرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رێگایەكی تر كامێرای پۆینت تو پۆینت دانرا


مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك بڵاویكردەوە، رێگای نێوان هەولێر - دهۆك بە تەواوی كەوتووەتە ژێر چاودێریی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت و سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەكەن. 

بەپێی راگەیەنراوێك كە بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك بڵاویكردووەتەوە، لە رۆژی 10ی ئادارەوە لەنێوان ناحیەی رۆڤیا بۆ پردی چەمە، كە بەشێكی دیكەی رێگەی نێوان هەولێر-دهۆكە، كامێراكان دەكەونە كار.

 پێشتریش بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویكردەوە كە لە كاتژمێر 12:00ی شەوی 4ی ئادار كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچیی خێرایی پۆینت تو پۆینت لە رێگەی هەولێر–دهۆك، كە دەكەوێتە بەرامبەر گوندی گەزنە، تاوەكو پردی چەمە، دەكەونە كار و بە رەسمیی سەرپێچی تۆمار دەكەن. 

بەرزترین خێرایی رێگەپێدراو لە رێگەی هەولێر–دهۆك بۆ ئۆتۆمبێلە بچووكەكان 100 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش 80 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.  
ئەو رێگایانەی كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان كامێراكانی پۆینت تو پۆینتی تێدا دانراوە ئەم ریگایانەن: 
 سلێمانی – دووكان 
 هەولێر – دهۆك
هەولێر/ شەقامی 120 مەتری
پردێ – هەولێر (رێگەی كەركووك)
شەقلاوە – هەولێر
شەقڵاوە - قەندیل

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان