کوردستانی

بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ دوژمنێكمان نییه‌ له‌ناو خاكى هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ دوژمنێكمان نییه‌ له‌ناو خاكى هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی کرێکارانی کوردستان دوژمنی ئێمە نییە، ئێمە هیچ دوژمنێکمان نییە لە هەرێمی کوردستان.

بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى رایگه‌یاند "ئێمە یارمەتی هیچ گروپێکی چەکداری نادەین لە دژی تورکیا، بەڵام سەرباری ئەوەش هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بەردەوامن".

وتیشى " داوای گفتوگۆی لە تورکیا ده‌كه‌ین و پێویستە ئەنکەرە چاو بە چالاکییە ئەمنییەکانیدا بخشێنێتەوە وەکو دوژمن سەیرماننەکات".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەردەوام باسی پرسی هەبوون و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی تر دەکرێت لە عیراقدا بەڵام کەس باس لە هەبوونی هێزەکانی تورکیا ناکات لە ناوچەکە".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان