کوردستانی
سبه‌ینێ به‌فر ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئاسمانى باراناوى ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەکاتەکانی شەودا نمە باران دەبارێت پاشان شێوازى باران بارین دەگۆڕێت لەهەندێ ناوچەى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات بۆ بارانى مام ناوەند".
هه‌روه‌ها "بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک لەو شاروچکانەى نزیک ناوچە شاخاویەکان دەبارێت لە کاتەکانى دوای نیوە شەو بەڵام لە سەنتەرى پارێزگاکان تەنها نمە باران دەبارێت".
پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 18
سلێمانی :17
دهۆک : 16
زاخۆ : 18
هەڵەبجە : 16
کەرکوک : 22
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 23
ع،ه