کوردستانی
عەبدوڵلای حاجی مەحموود بڕیارى دوورخستنهوهى له حزبهكهى رهتدهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
عەبدوڵلای حاجی مەحموود دهڵێت، ئێستا من جێگری سەرۆکی حزبم و بڕیارى دوورخستنهوهى لهحزبى سۆسیال دیموکراتی کوردستان و دەستبەردار بوونى له پۆستەکەی رەتدەکاتەوە.
ئهمڕۆ سێ شەممە 5ى ئازارى 2024 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتیی محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبهکە کۆبووەوە و بڕیاریدا به دەرکردنی عەبدوڵڵای برای و دوورخستنهوهى لهو حزبە.
لهو بارهیهوه عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، له كۆنفرانسێكى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، ئێستا جێگری سەرۆکی حزبم و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەسەڵاتی دوورخستنەوەی جێگری سەرۆکی نییە، چونكه سەرۆک و جێگر بە دەنگی ئەندامان لە کۆنگرە دانراون.
وتیشى، هەر بڕیارێک لە دەرەوەی پەیڕەو بدرێت کاری پێناکرێت، تاوەکو کۆنگرەی ئاسایی دەکرێت من جێگری سەرۆکم و شەرعییەتی خۆمم هەیە.
عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، ئهوهشى وت، لهم كاتهدا ئێمە لە کاتی هەڵبژاردنداین، له برى ئهوهى پەرتەوازەیی دروست بکرێت و حزب کەرت بکرێت ، پێویسته ئێستا کۆدەنگی دروست بکرێت.
پ ح ع
بیروڕا


