کوردستانی

ئه‌مساڵ بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیارانى هه‌رێم زیاد ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیارانى هه‌رێم زیاد ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ى له‌ جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گیرێت، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا ده‌كەن. 

وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی داوه‌، بڕى وه‌رگرتنى گەنم لە جوتیارانی هەرێمی كوردستانی زیاتر بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمى كوردستان، هه‌فته‌ى داهاتوو سەردانی بەغدا بكەن.

عەباس مالیكی، وەزیری كشتوكاڵی عیراق، بەڵێنی داوە دوای پێشكەشكردنی راپۆرتێكی تایبەت لەسەر ژمارەی جوتیاران و رووبەری داچێنراو بە گەنم لە هەرێمی كوردستان بە هاوسەنگی بڕی وەرگرتنی گەنم زیاتر بكرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ساڵی رابردوو بڕیاربوو ملیۆنێك و 800 هەزار تۆن گەنم له‌لایه‌ن بەغداوه‌ وەربگیرێت، بەڵام ئه‌و رێژەیه‌ كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ  375 هەزار تۆن گەنم، ئه‌مه‌ش واى كرد بڕێكی زۆر گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بمێنێته‌وه‌

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان