کوردستانی

قائیمقامیه‌تى سلێمانى داهاتى یه‌ك مانگى به‌دواداچوونى لیژنه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائیمقامیه‌تى سلێمانى داهاتى یه‌ك مانگى به‌دواداچوونى لیژنه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا- 

قائیمقامیەتی سلێمانی، ئامارى به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ مانگی شوبات بڵاوده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنەکانی قائیمقامیەت 13 شوێنیان بەهۆی بەردەوامبوون لە سەرپێچی داخستووە و بە بڕی 77 ملیۆن دینار سزایان بۆ فرۆشگا و شوێنە بازرگانییەکان تۆمارکردوه‌ە.

بەپێی ئاماره‌كه‌ له‌و مانگه‌دا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، شەش هه‌زار و (738) سەردانیان بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن (635) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له‌شوێنه‌كان تۆماركردووه.

ئاشكراشى كردووه‌، 241 پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ پابەندبوون به‌ مەرج و رێنماییەكان تۆماركراوه‌، جگە لەوەش به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له ‌سه‌رپێچی (13) شوێنیان داخستووه‌.

لە ئامارەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئه‌وه‌ش هاتووه‌،  لەماوەی یەك مانگدا بڕی (16) تۆن و (841) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچوو لە ناوبراون، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراوی مانگی رابردوو (77) ملیۆن و (760) هەزار دینارە و ‌ به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتیی.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان