کوردستانی
چاودێرێكى سیاسیى: راپه‌ڕین ده‌ستكه‌وته به‌ڵام خه‌ڵك په‌شیمانه و نه‌هه‌قیشیان نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چادێرێكى سیاسى رایده‌گه‌یه‌نێت، راپه‌ڕین بۆ میلله‌تى كورد ده‌ستكه‌وته به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارێكیان كردووه خه‌ڵك له‌و ده‌سكه‌وته په‌شیمان بێته‌وه.
كه‌مال ره‌ئوف، رۆژنامه‌نووس و چاودێرى سیاسیى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانى راپه‌ڕین بۆ میلله‌تى كورد ده‌سكه‌وت بوو، توانیمان به‌هێزى جه‌ماوه‌ریى و پێشمه‌رگه، له پێناو راماڵینى رژێمى پێشوتر راپه‌رین بكه‌ین چونكه میلله‌ته‌كه‌مان له دۆخێكى زۆر خراپ وه‌ك ئه‌نفال و جینۆساید، چووه قۆناغێكى تره‌وه، به‌ڵام له راستییه ئه‌نجامه‌كه‌ى تێبینى و گله‌یی و گازنده‌ى زۆر له‌سه‌ره .
وتیشى، هۆكارى ئه‌و هه‌موو گله‌یی و گازندانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست سه‌ركه‌وتو نه‌بوون به جۆرێك وایانكرد خه‌ڵك له كرده‌یی راپه‌ڕین په‌شیمان ببنه‌وه و نه‌هه‌قیشیان نییه.
كه‌مال ره‌ئوف كه خۆى یه‌كێكه له به‌شداربووانى ده‌سته‌ى راپه‌ڕین، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، من پێموایه ناكرێت له ئه‌نجامدانى راپه‌رین په‌شیمان ببینه‌وه به‌ڵكو ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنى ئه‌م حكومڕانییه په‌شیمان ببینه‌وه.
ئه‌مڕۆ 5ى ئازار ساڵیادى راپه‌رینى به‌هارى 1991 ه كه له شارى رانیه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستىپێكرد و دواتر شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، لەو ماوەیەدا دەسەڵاتی رژێمى بەعس کۆتایی پێهات.
پ ح ع