کوردستانی
19 جۆر قەرز و پێشینە دهدرێت به هاوڵاتییان و فهرمانبهرانى ههرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدی-
له بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، 19 جۆر قەرز و پێشینە دهدرێت به هاوڵاتییان و فهرمانبهرانى ههرێم، ئهمهش دواى دهستبهكاربوونى ئهو بانكه، ههر لهو بانكهدا بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دارایی، دابینکردنی دۆلار بۆ بازاڕەکانی دراوی کوردستان، بەرەوپێشبردنی سیستمی بانکی و برەودان بە کەرتی بازرگانی، ئهنجامدهدرێت.
مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، له ئێستادا بۆ بانكى نیشتمانى هەموو ئامادەکارییەک تەواوکراوە و باڵەخانەشى بۆ دابینکراوە.
وتیشى، بۆ دانانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی بانكهكهش، تەنها ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە.
لەدوای ساڵی 2003ەوە، بانكی ناوەندیی عیراق 19 جۆر قەرز و پێشینەی جیاواز دهدات بە فەرمانبەران و هاووڵاتییان، بۆ لەمەودواش ئهو قهرز و پێشینانه بۆ خەڵکی کوردستانیش كارا دەبن.
پێشینهکان:
- هاوسەرگیری - 10 ملیۆن دینار
- خانەنشینان - 5 بۆ 25 ملیۆن دینار
- خوێندكارى ماستەر و دکتۆرا - 10 ملیۆن دینار
- وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری - 25 ملیۆن دینار
- حەشدی شەعبی - 5- 10 ملیۆن دینار
- فەرمانبەری گرێبەست - 5- 10 ملیۆن دینار
- فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت - 10 ملیۆن دینار
- ڕۆژنامەنووسان- 3 ملیۆن دینار
قەرزەکان:
- کڕینی زەوی - 50 بۆ 75 ملیۆن دینار
- کڕینی خانوو - 75 بۆ 150 ملیۆن دینار
- کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکان - 100 بۆ 300 ملیۆن دینار
- نۆژەنکردنەوەی خانوو - 15- 50 ملیۆن دینار
- پڕۆژەی بچووک - 25 ملیۆن دینار
- کڕینی ئۆتۆمبێل - 60 ملیۆن دینار
- بێوەژنان و تەڵاقدراوان - 10 ملیۆن دینار
- خاوەن پیشە پزیشکییەکان - 150 ملیۆن دینار
- خاوەن قوتابخانە و زانکۆ تایبەتەکان - 150 ملیۆن دینار
- دادوەران - 150 ملیۆن دینار
- خاوەن هۆتێلەکان - 50 ملیۆن دینار
بانکی نیشتمان بە بڕى 250 ملیار دینار دادەمهزرێت و هەموو بانکەکانی هەرێمی كوردستان کە ژمارەیان 94 بانکە، لەخۆدەگرێت.
پ ح ع