عیراقی

به‌بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان  ده‌درێت
 
مه‌ودا میدیا-

 بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ى مانگی رەمەزانه‌وه‌، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریدا وەرگرتنەوەی قیستی سەر فەرمانبەران و خانەنشینان دوابخرێت و سەبەتەی خۆراکیش باشتر بکرێت.
 
 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق، راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقدا، ئه‌مڕۆ سێ شەممە 5ی ئازاری 2024 ، محەممەد شیاع سودانی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە چەند بڕیارێکی دەرکردووە.

ده‌قى بڕیاره‌كان:
 
یەکەم: بەهێزکردنی رێکارەکان لەلایەن وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵەوە بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت.
 
دووەم: باشترکردنی سەبەتەی خۆراک بە زیادکردنی مادەی دیکەی خۆراکی، ئەوەش بۆ سووککردنی باری سەرشانی خەڵک.
 
سێیەم: راگرتنی بڕین لە سولفەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ یەک مانگ.
 
چوارەم: گرنگیدان بە خواردنی هێزە چەکدارەکانمان؛ هەروەها فەرماندە و بەرپرسانی یەکە سەربازی و ئەمنییەکان لە سرووتەکانی مانگی رەمەزان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانمان بەشدار دەبن.
 
پێنجەم: هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی خەڵوەتگەی پیری دەکەن، چاودێری تەواویان دەکەن و پێداویستییەکانیان دابین دەکەن.
 
شەشەم: داوا لە کەرتی تایبەت و دامەزراوە ئابووری و بازرگانییەکان دەکەین، لە رێگەی پشتیوانیی خەڵک و پێشکه‌شکردنی ئاسانکاری لە ماوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بارگرانی سەر شانی چینی هەژار کەمبکەنەوە.
 
هاوكات، بانکی رافیدەینیش له‌ راگەیه‌ندراوێکیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، پاڵپشت بە بڕیاری محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، بەهۆی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە رایدەگەیه‌نین کە وەرگرتنەوەی قستی مانگانەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی رەمەزان دوادەخەین و دواخستنەکەش تەنیا بۆ یەک مانگە

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان