کوردستانی
توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى: دواكه‌وتنى مووچه مرۆڤ توشى شه‌له‌ل ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژانه به‌رده‌وام هه‌واڵى هاتن و نه‌هاتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا و دابه‌شكردن و دواكه‌وتنى مووچه به‌ر چاو و گوێى فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان ده‌كه‌وێت، و توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌واڵانه له‌سه‌ر مووچه كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنى توند له‌سه‌ر تاك دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆى دروسبوونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌شڵێت، دواكه‌وتنى مووچه مرۆڤ تووشى شه‌له‌لى پێداویستى كڕین ده‌كات.
عومه‌ر یاسین، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، بابه‌تى مووچه په‌یوه‌ندییه‌كى بنه‌ڕه‌تى به ژیانى مرۆڤه‌وه هه‌یه نه‌ك ته‌نها فه‌رمانبه‌ران چونكه كه مووچه بدرێت بازاڕ ده‌بوژێته‌وه و سه‌رجه‌م كاسبكاران و سێكته‌ره‌كانى كار جموجۆڵیان تێده‌كه‌وێت.
وتیشى، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به‌رده‌وام باس له هاتن و نه‌هاتنى پاره و دابه‌شنه‌كردنى مووچه ده‌كه‌ن كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنى توند دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تاك به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌نها سه‌رچاوه‌ى داهاتیان مووچه‌كه‌یانه، وه له‌م كاته‌یه بێ متمانه‌یی له لاى هاوڵاتییان دروستبووه به‌جۆرێك له رووى ده‌روونییه‌وه هیلاك و بێتاقه‌ته.
ئه‌و توێژه‌ره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی باسى له‌وه‌شكرد، دابه‌شنه‌كردن و دواكه‌وتنى مووچه و بێ پاره‌یی، مرۆڤ توشى شه‌له‌ل ده‌كات، مه‌به‌ست شه‌له‌لى پێداویستى كڕین، مرۆڤ هه‌میشه دوو دڵه و ده‌ترسێت له داهاتووى خۆى، ئه‌م به‌رده‌وام قه‌له‌قبوونه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ره‌فتارى رۆژانه‌ى ده‌بێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته هۆى دروست بوونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى.
عومه‌ر یاسین ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌لایه‌كى تره‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستبوونى نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كانیش هه‌یه كاتێك كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر قه‌له‌ق بێت توشى تێكچوون له شێوازى خواردن و خه‌و ده‌بێته‌وه و ورده ورده په‌ل ده‌هاوێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك فشارى خوێن و شه‌كره.
ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك دابه‌شناكرێت و به‌رده‌وام یان دوا ده‌كه‌وێت یان له مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت، ئه‌مه‌ش واى كردووه هه‌واڵى مووچه ببێته گه‌رمترین و پڕ بینه‌رترین هه‌واڵ.
پ ح ع