عیراقی
عیراق پێویستى به ئه‌مه‌ریكا نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، عیراق چیتر پێویستى به هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا نییه.
موحسبن مەندلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق لە دیداری باڵوێیز رۆمانیا لە بەغدا رایگه‌یاند "عیراق پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی ئەمریکا نییە".
باسى له‌وه‌شكرد "عیراق هێزێکی سەربازی گەورەی هەیە و چی دیکە پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەو وڵاتە نییە، ئێمە ئێستا پێویستمان بە په‌یوه‌ندی دوولایەنەیه لەسەر بنەمای رێز بە مافی بەرانبەر هەیە".
پێشتریش محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق باسى له‌وه‌كردووه، پێَویسته هه‌رچى زووه ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سێ لیژنه پێكهنراون.
ع،ه