کوردستانی

سبه‌ینێ بارانى به‌لێزمه‌ ده‌بارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ بارانى به‌لێزمه‌ ده‌بارێت

مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ینێ ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان باراناویی ده‌بێت و بارانى به‌لێزمه‌ش ده‌بارێت.

به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران لەسەر زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، سنووری پارێزگای دهۆک هەندێ کات باران بارین بەلێزمە دەبێت".

هه‌روه‌ها "لەناوچە شاخاوییەکان بەگشتی ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت، لەکاتی باران باریندا هەندێ کات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە زۆربەی لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارینی دەبێت، لە ئێوارەدا باران بارین کاریگەری کەم دەبێتەوە".  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

 هەولێر : 16
سلێمانی: 14 
دهۆک : 13   
زاخۆ  : 14       
هەڵەبجە : 14
کەرکوک : 18
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان