کوردستانی
له‌ناو گۆڕانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر عومه‌رى سه‌ید عه‌لى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێکخەری ژوری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌کان و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌ڵێت، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، ئه‌ندازیارى داڕوخانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو.
هۆشیار عومەر عەلی، رێکخەری ژوری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌کان و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەیپەرێكدا باس لە بارودۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات و ده‌ڵێت " عومەر سەید عەلی، ئەندازیاری داڕوخاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بوو".
باسى له‌وه‌شكردووه "چی روودەدات كێ پێی ناخۆشە كێ دەست بە درۆ‌و بوختان دەكات كێ هەوڵ ئەدات راستیەكان بشارێتەوە با بفەرموێت".
رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا له راپۆرتێكدا ورده‌كارى كێشه ناوخۆییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى ئاشكراكرد و باسى له‌وه‌كرد، له ئێستا گۆڕان رووبه‌ڕووى كێشه‌ى قوڵى ناوخۆیی بوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له پشكى گۆڕان ئاماده نییه له حكومه‌ت بكشێته‌وه و راسپارده‌ى كۆنفرانسى گۆڕان جێبه‌جێ ناكات.
ع،ه