کوردستانی
ئه‌وانه‌ى چه‌كى بێمۆڵه‌تیان پێ‌بوو گیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند دەستیشی بەسەر ژمارەیەک چەکی بێمۆڵەتدا گرت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌قه‌كردن له‌سنووری قه‌زای شاره‌زور روویدا، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و له هه‌ڵمه‌تێكدا و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت ده‌ستگیربكرێن".
هه‌روه‌ها " له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی جۆراوجۆری بێمۆڵه‌تدا".
باس له‌وه‌شكراوه " له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و هاوڵاتییانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و له‌یاسا ده‌رچووان".
ع،ه