کوردستانی
هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت و هه‌فته‌ى داهاتووش ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دوو بكرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه بڵاوكراونه‌ته‌وه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت و له ماوه‌ى 24 بۆ 48 كاتژمێر دواى نادرنى لیسته‌كه، به‌غدا پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات".
"رۆژێك دواى نادرنى پاره‌كه‌ى به‌غدا وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت".
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆى دواخستنى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وت، ئه‌گه‌ر گرفتێك له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستان دروستنه‌كرێت، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت و به‌پێى ریزبه‌ندى خشته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى مووچه.
ع،ه