کوردستانی
خواست له‌سه‌ر عومره زیادى كردووه و نرخیشى گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان، خواست له‌سه‌ر گه‌شتى عومرە زیادیكردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه.
میران سه‌لیم، خاوه‌نى كۆمپانیاى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان، خواست له‌سه‌ر گه‌شتى عومره زیاد ده‌بێت و خه‌ڵكێكى زۆر داواكارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شت بكه‌ن".
وتیشى "خه‌ڵك پێى خۆشه له مانگى ره‌مه‌زان له مه‌ككه و مه‌دینه به‌سه‌ر ببات بۆ ئه‌وه‌ى خواپه‌رستییه‌كى زۆر باش بكات و به سه‌دان و هه‌زاران كه‌سیش ده‌چن له‌وێ تا كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان ده‌مێننه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌هۆى زۆرى خواست، نرخى گه‌شتى عومره به رێگه‌ى ئاسمانى به‌رزبووه‌ته‌وه له 50 بۆ 100 دۆلار به‌راورد به رابردوو نرخه‌كه‌ى گرانبووه".
ع،ه