کوردستانی
ئەو شوێنەی جگەرەی ئەلیکترۆنی بفرۆشێت دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرمنداڵ، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی کۆبانێ لە گەڕەکی بەرانان دادەخات.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە" بەهۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەمێرمنداڵ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه هاوبهشهكان مارکێتی کۆبانێ دادەخات و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکهنهوه".
باس لەوەشکراوە"لەڕێگەی راگەیاندنەوە سەرجەم مارکێت و شوێنەکان ئاگادارکراونەوە کە فرۆشتنی جگەرە، جگەرەی ئەلیکترۆنی شوێنەکە رووبەڕووی داخستن دەکاتەوە".
پێشتر وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شوێنانە جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپ دەفرۆشن دادەخرێن و سزای ماددی و یاسایی دەکرێن.
ع،ە