کوردستانی

یەكێتیی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لە واده‌ى خۆیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 یەكێتیی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لە واده‌ى خۆیدا

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە هەولێر پێشوازی لە خاتوو ڤیكتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کرد.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم، عیراق، ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا دووپاتكرایەوە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا رۆڵ و ئەركی داهاتووی هێزەكانی هاوپەیمانان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هاریكارییەكانیان بۆ هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق تاوتوێكرا و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، دەبێت مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ واقیع و پێویستییەكانی ئەمڕۆی ناوچەكە بگونجێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكە، بۆ ئەمەش پشتیوانیی لە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عیراق و هاوپەیمانان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە بكات.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و بیروڕای لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا، لەو چوارچێوەیەشدا  بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان هەڵوێستی یەكێتیی روونكردنەوە و وتی، یەكێتیی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو تاوەكو سیستمێك پەیڕەو بكرێت كە گوزارشت لە هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمەكەمان بكات و ببێتە مایەی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی.

وتیشی، هەڵبژاردن بەو شێوەیەی كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان