کوردستانی
وه‌زیرى په‌روه‌رده واده‌ى بهگرێبهستكردنى مامۆستایانى وانه‌بێژى ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بریارى بهگرێبهستكردنى مامۆستایانى وانه‌بێژ وه‌ك خۆى ماوه و ته‌نها چاوه‌ڕێى هەموارکردنەوەی پشکی هەرێمى كوردستانین لە یاسای بودجەی عیراق .
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، دواى ده‌ربڕینى ره‌زامه‌ندى سەرۆکی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان لەسەر بهگرێبهستكردنى مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ ئەوە مەبەستە داواکرا وەک وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری دابنیشین و کۆنوسێک ئامادە بکەین.
وتیشى، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و بڕیاره وه‌ك خۆى ماوه و بۆ جێبه‌جێكردنى پێویسته چاوه‌ڕێ بین تاوه‌كو پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی هەموار بکرێتەوە، ئه‌وكات خزمه‌تى هه‌موو مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌كه‌ین و ده‌یانكه‌ین به بەگرێبەست .
ئه‌م وتانه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده لە میانی بەشداریکردنی دێت لە کردنەوەی دووخوێندنگە لە سنوری قەزای بەردەرەش.
ئه‌مه له كاتێكدایه، لەماوەی رابردوودا وەزیری پەروەردە لە گشتاندنێکدا باسى بهگرێبهستكردنى ماوۆستایانى وانه‌بێژى كرد لە دواى هەموارکردنەوهی یاسای بودجەی عیراق، له‌و كاته‌ى ماومۆستایانى وانه‌بێژ و میلاك به‌هۆى پێنه‌دانى مووچه‌كانیان و دانه‌مه‌زراندنیان بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان كردبوو.
پ ح ع