کوردستانی

هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك كه‌س بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك كه‌س بوون

مه‌ودا میدیا-

له‌دواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونى هۆكار و چۆنێتى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ 6ى ئازارى 2024 لیژنه‌كه‌ هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی کەمتەرخه‌می چەند کەسێکه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كارى كۆسه‌ره‌یان كردووه‌ و هیچ ده‌ست و لایه‌نێك له‌ پشتى رووداوه‌كه‌وه‌ نییه‌.

له‌باره‌یه‌وه‌، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر و سەرۆکی لیژنەکە رایگه‌یاند، هۆکارەکەی هیچ سەرپێچییەکی یاسایی یان رێنمایی بەرگریی شارستانی و کێشەی کارەبا نەبووە، ئەوەی روویداوە تەنیا کەمتەرخەمی کۆمەڵێک کەس بووە، و ئه‌وه‌ش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

وتیشى، بە بەڵگەوە بۆمان دەرکەوت کەسانێک ویستوویانە دووکانی نوێ دابنێن، رەفەیان داناوە و کۆسەرەیان بەکارهێناوە، ئاگری کۆسەرەکە تەشەنەی کردووە، ئه‌مه‌ش له‌ دوای سێ رۆژ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری راستەقینەی ئاگرەکە و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم، ده‌ركه‌وت.

 قائیمقامی هەولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا لیژنەکە گەیشت بەو ئەنجامەی كه‌ هیچ دەست و لایه‌نێك لە پشت رووداوەکەوە نەبووە و کەوتنەوەی ئاگرەکەش بە ئەنقەست نەبووە.  

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ قەرەبووكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانیش باسى له‌وه‌كرد، قەرەبووکردنەوە کۆمەڵێک قۆناغی پێویستە و مەرجی خۆیشی هەیە، بەڵام هەمیشە حکومەت هەوڵدەدات لە کارەساتە سروشتییەکان و ئاگر و زیانەکان هاوکاری هاووڵاتییان بکات و ئەمجارەش هاوکار دەبێت.

سه‌ر له‌ ئێواره‌ى رۆژی چوارشەممە 28ى شوباتى 2024, ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و 164 دووکان له‌ كۆى زیاتر لە 2 هەزار و 400 دووکان سووتا و زیانی ماددی زۆریان به‌ركه‌وت، دواتریش گروپێکی رەگەزپەرستی تورک له‌ بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی رووداوەکەیان لەئەستۆگرت

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان