کوردستانی
پرۆژه‌كانى شاره‌وانى سلێمانى له‌ساڵیادى راپه‌ڕینى شاره‌كه‌دا چین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ 7ى ئازار، ساڵیادى راپه‌ڕینى شارى سلێمانییه و سه‌ربارى جێبه‌جێكردنى چه‌ندین پرۆژه بۆ شاره‌كه له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه، له‌ئێستادا چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له بوارى جێبه‌جێكردندایه، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانیش باس له‌وه‌ده‌كات، جگه له‌و پرۆژانه، پرۆژه‌ى نوێمان نییه بۆ سبه‌ینێ له‌ساڵیادى راپه‌ڕینى سلێمانیدا ئیفتیتاح(كردنه‌وه)ى بۆ بكه‌ین.
ساڵانه له رۆژى 7ى ئازار، به‌بۆنه‌ى ساڵیادى راپه‌ڕینى شارى سلێمانییه‌وه چه‌ندین چاڵاكى بۆ به‌رز راگرتنى ئه‌و یاده به‌ڕێوه ده‌چێت و له نێویاندا ئه‌وه‌ى بۆ خه‌ڵك و هاوڵاتییانى شاره‌كه گرنگه، خزمه‌ت كردن و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى نوێیه له‌و رۆژه‌دا كه به‌بۆنه‌ى یادهكهوه ئه‌نجامبدرێن و ده‌ست به‌كردنه‌وه‌یان بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، زه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا ئاشكراى كرد، بۆ سبه‌ینێ هیچ پرۆژه‌یه‌كى نوێمان نییه كه له ساڵیادى راپه‌ڕینى شارى سلێمانیدا ئیفتیتاح(كردنه‌وه)ى بۆ بكه‌ین به‌ڵام چه‌ندین پرۆژه‌مان هه‌یه له‌ئێستادا له بوارى جێبه‌جێكردندان.
له‌باره‌ى پرۆژه‌كانه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌ر یه‌ك له پرۆژه‌كانى ( یهكتربڕینى به‌ختیارى و ئارام و ئه‌نده‌رپاسى فاروق و به‌رزه پردى حه‌پسه خانى نه‌قیب و فراوانكردنى شه‌قامى هه‌وارى شار) ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت و به‌رده‌وامه.
وتیشى، ئێمه به پێى توانا و ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ى له به‌رده‌ستماندایه به‌رده‌وام كارى نوێ و پرۆژه‌ى نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنى شارى سلێمانى.
پ ح ع