کوردستانی
گه‌رمیان: هه‌ڵمه‌تێكى خۆبه‌خشانه بۆ رێگرىكردن له لافاو ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستى رێگرى كردن له دروستبوونى لافاو له گه‌رمیان، هەڵمەتێكی خۆبەخشی بۆ پاككردنەوە و توندوتۆڵكردنی بەربەستەكانی لافاو دەستیپێكرد.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار راگەیاند، بۆ رێگرى كردن له درووست بوونى لافاو و چوونه ژووره‌وه‌ى ئاو بۆ ناو ماڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان، له ئێستادا به‌هاوكارى ژمارەیەك كۆمپانیا و كەسایەتی گەرمیان كە خاوەنی شۆفڵ و ئامێر و پێداویستییەكانن، بەخۆبەخشانە هەڵمەتی پاككردنەوەی رێڕەوەكانی لافاو و توندوتۆڵكردنی بەربەستەكانمان دەستپێكردووە.
وتیشى، هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ بەردەوام ده‌بێت، چونكه بەربەستەكانی لافاو لە ناحیەكە مەترسییان لەسەر دروست بووه، بەتایبەت ئەوانەی لەساڵی 2015 ەوە دروستكراون، ئه‌وه‌ش وايكردووه ئه‌و به‌ربه‌ستانه پێویستیان بە نوێكردنەوە و توندوتۆڵكردنەوە هەبێت.
له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى بارینى رێژه‌یه‌كى زۆر باران له گه‌رمیان، بووه هۆى دروستبوونى لافاو له هه‌ندێك ناوچه و زیانى ماددى لێكه‌وته‌وه.
پ ح ع