کوردستانی

به‌رزى نرخى ئاڵتوون پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى له‌ناوده‌بات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رزى نرخى ئاڵتوون پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى له‌ناوده‌بات

مه‌ودا میدیا-

به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى نرخى ئاڵتوون بووه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری له‌ نێوان گه‌نجاندا و لێپرسراوى زه‌ڕه‌نگه‌رانى شلێمانیش پشتڕاستى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، خه‌ڵك پاره‌ى پێ نییه‌ و ناتوانێت ئاڵتوون بكڕێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆى له‌نابردنى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى.

دلێر تاهیر محه‌مه‌د، نوێنه‌ر و لێپرسراوى زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كانى شارى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا ڕایگه‌یاند، له‌ ئێستادا نرخى ئاڵتوون به‌رزه‌ و خه‌ڵكیش پاره‌ى پێ نییه‌ و ناتوانێت ئاڵتوون بكڕێت، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى دروستكردووه‌ و به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو پرۆسه‌كه‌ خاوبووه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ى كارئاسانیكردنى زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كانیش بۆ گه‌نجان، باسى له‌وه‌كرد، نرخى ئاڵتوون جیهانییه‌ و ئه‌وان ناتوانن دینارێك گۆڕانكارى له‌ نرخدا بكه‌ن، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به‌ پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى ئه‌وانه‌ و ده‌توانن هاوكار بن حه‌ق ده‌سته‌.

دلێر تاهیر، له‌باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ى خسته‌روو، ئه‌وه‌ى له‌ تاناى ئێمه‌دایه‌ كه‌ بتوانین یارمه‌تى گه‌نجان و هاوسه‌ره‌كان بده‌ین حه‌ق ده‌سته‌ كه‌ پێشووتر نرخێكى زیاترمان له‌سه‌ر داده‌نا به‌ڵام زۆر كه‌ممان كردووه‌ته‌وه‌ و كه‌مترین سوودمان خستووه‌ته‌سه‌ر.

نرخى ئاڵتون به‌رده‌وام له‌به‌رزیدایه‌ و ماوه‌ى زیاتر له‌ 10 ساڵیشه‌ قه‌یرانى دارایی به‌رۆكى هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م پێكه‌وه‌نانى ژیانێكى نوێ له‌ ناو گه‌نجاندا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان