کوردستانی

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی هاوڵاتییانی سلێمانی تێدەپەڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی هاوڵاتییانی سلێمانی تێدەپەڕێت

مەودا میدیا-
ئەمرۆ پێنج شەممە، 33 ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دژی رژێمی بەعسی رووخاو تێدەپەڕێت و بەو بۆنەیەشەوە ژمارەیەك چالاكیی ئەنجامدەدرێن.

دیارترین ئەو چالاكییانەی كە بۆ ساڵیادی راپەڕینی سلێمانی ئەنجامدەدرێن بریتین لە، كردنەوەی پێشانگایەكی دۆكیومێنتاری لە بەردەركی سەرا بۆ پیشاندانی دیمەنەكانی راپەڕین، سازكردنی چالاكیی پاسكیلسواریی و ئەسپسواریی و دواتریش سەردانیكردنی مەزاری شەهیدان لە گردی سەیوان.  

دوای ئەوەی رۆژی 5ی ئاداری 1991 راپەڕینی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە دەستیپێكرد، دوای دوو رۆژ و لە 7ی ئادار هاوڵاتییانی شاری سلێمانیش راپەڕین و شارەكەیان لە دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی بەعس پاككردەوە. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان