کوردستانی
ئەمڕۆ تاوەباران و سبەینێش نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی، پێشنییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش، ئەمڕۆ تاوەباران و سبەینێش نمەباران دەبارێت.
لە راگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ی ئادار، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوەباران لە هەندێ ناوچەی جیاجیا بەتایبەت ناوچە شاخاویی و سنوورییەكان.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت و لەنێوام 15 – 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێت لە پلەی گەرمای دوێنێ.
بۆ كەشوهەوای رۆژی هەینیش، پێشبینی ئەوەی كردووە، كە ئاسمان لە زۆربەی كاتەكاندا نیمچەهەور دەبێت، بە گشتیی ئەگەری نمەبارانی كەم لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتی جیاجیادا هەیە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی، بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 21
سلێمانی: 18
دهۆك: 19
زاخۆ: 19
هەڵەبجە: 19
كەركووك: 21
سۆران: 17
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 23
ئ پ