کوردستانی

لە سلێمانی سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر كران

مەودا میدیا-
لە شاری سلێمانی هێزەكانی پۆلیس سێ كەسیان دەسگیر كرد كە بە فێڵ بڕی 13 ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەك وەرگرتبوو. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 7ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا ئاماژە كراوە بەوەی، پێشتر هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركردووە بەهۆی ئەوەی لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوەو بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە. 

لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە، دوای سكاڵاكە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوار چرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانیویانە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكەن كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە چەندین فەرمانی گرتنی پێشووتری هەیە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو كەسانەی دەستگیركراون لەدایكبووی ساڵانی 1983، 1975 و 2001ن، یەكێك لە تۆمەتبارەكانیش بەناوی (د،ع،ك) كە لەدایكبووی ساڵی 1983 یە لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی بەختیاریی، ئازادیی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان