کوردستانی

وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات

مەودا میدیا-
دوای نزیكەی دوو رۆژ لە گەیشتنی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ی ئادار، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینیكردن لە ئامار و لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتاییهاتووە. 

عەممار سوبحی مەشهەدانی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عیراق وتیشی، ئێستا كاری ئێمە تەواو بووە و دواتریش لیستەكە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق و ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەین. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە تەنیا رێكارەكانی نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان  و بەغدایە بۆئەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكرێت. 

بەپێی زانارییەكان، بۆ مانگی شوباتیش هاوشێوەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ حكومەتی عیراق 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و لە مانگەكانی داهاتووشەوە كار بە كارتی بانكیی دەكرێت.  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان