کوردستانی

رێژەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ هەرێم لەم ساڵانەدا زیادى كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 رێژەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ هەرێم لەم ساڵانەدا زیادى كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگه‌یاند، رێژەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان لەم ساڵانەدا زیاتربووە و رێژەی هەرێم جێگیرە، ئه‌وه‌ش بەپێی رێژەی ژمارەی دانیشتوان و بەشێوەیەکی ناوەندی دابەشدەکرێت.

 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ی ئازاری 2024، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق وتیشى، پێویستە سیسته‌می دابەشکردن و فرۆشتنی دەرمان و بەیەکەوە بەستنەوەی دەرمان و پێداویستيی پزیشکی لە کەرتی تایبەتی عیراقدا لەسەر ئاستی نیشتمانیی یەکبخرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دەبێت سیسته‌مێکی یەکگرتوو هەبێت و لە هەموو ناوچەکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کار بکات بۆ رێکخستن و پاڵپشتیکردنی سیسته‌می یەکخستنەوەی دەرمان لەسەر ئاستی نیشتمانیی.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو، ئەمە بڕیاری حکومەتی عیراقە و هەموو لایەنەکان پشتیوانیی دەکەن کە کارگەکانی دروستکردنی دەرمانی ناو عیراق دەپارێزێت و رێگریدەکات لە ساختەکاری و ئاڵۆگۆڕکردنی نایاسایی، بۆیە دەبێت هەمووان جێبەجێی بکەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان