کوردستانی
دانیشتوانى ئه‌م ناوچانه ناتوانن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگ بده‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به شێوازى خۆ كاندید كردن و ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدەگەیه‌نێت، هاوڵاتییانى ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ ئه‌م هەڵبژاردنه‌ی پەرلەمانی کوردستان ناتوانن خۆیان كاندید بکەن و دەنگ بدەن..
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 7ی ئازاری 2024، د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشكراى كرد، هەر کەسێک خۆی كاندید بکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە خەڵکی ئەو بازنەیە بێت کە خۆی تێدا كاندید کردووە و ناتوانێت لە بازنەیەکی تردا خۆی كاندید بکات، به‌جۆرێك كه‌سه‌كه ئه‌گه‌ر خەڵکی هەولێر بێت و ناسنامەی باری شارستانیی و کارتی نیشتمانیی هەولێر بێت، ناتوانێت خۆی لە بازنەی سلێمانی، دهۆک، یان هەڵەبجە كاندید بکات و دەنگیش بدات .
وتیشى، دانیشتووانی ناوچە کێشەلەسەرەکان کە ناسنامە و کارتی نیشتمانی‌یان لە دەرەوەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە، ناتوانن خۆیان كاندید بکەن و بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و دەنگ بدەن.
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى كورسییه‌كانیشه‌وه، سەرۆکی تیمی میدیایی لە کۆمیسیۆن ئه‌وه‌ى خسته‌روو، دابەشکردنى کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا، بەپێى دابەشکاریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراقى ساڵى 2021 لە سنوورى هەرێمى کوردستان، هەروەها یاساى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان دەبێت.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به شێوه‌ى فره بازنه‌یی ئه‌نجام ده‌درێت و بەپێی ئەو بازنانه‌ش، کورسییەکان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش دەبن:
سلێمانی: 38 کورسی
هەولێر: 34 کورسی
دهۆک: 25 کورسی
هەڵەبجە: سێ کورسی
ئەو كه‌سانه‌شى مافی دەنگدانیان هەیە پێویسته ناسنامەی باری شارستانییان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بێت.
به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێمی بۆ دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه واژۆ كرا ، رۆژى 10-6-2024، هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پ ح ع