کوردستانی
قائیمقامیەتی سلێمانی دوو دووكانى غازفرۆشى دادهخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی وەرگرتنی پارەی زیاتر لە کڕیارو پابەند نەبوون بە رێنماییەکان و ئەو نرخەی بۆیان دیاریکراوە، لیژنە هاوبەشەکان دوو دووکانی غازفرۆشی لە نزیک فولکەی مامەڕیشە داخست و رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکانیان دەگرنەبەر.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو غازفرۆشە بتڵی غازیان بە سەرو نرخی دیارکراو فرۆشتووە کە پێچەوانەی رێنماییەکانە، هەربۆیە داخران و رێکاری یاساییان لەگەڵ دەگرینەبەر.
ئاماژهى بهوهشكرد، نرخی بتڵێک غازی پڕ (٢٨) کیلۆگرامی، (٨) هەزارو (٥٠٠) دینارەو رێگەنادەین هیچ کەس و دووکاندارێک بەو نرخە زیاتر بیفرۆشێت.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان راشیگهیاند، ئەو غازەی لە بەنزینخانەکاندا دەفرۆشرێ غازی بازرگانییە و لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی نەکراوەو بەدەرە لەو نرخە پاڵپشتیکراوە
پ ح ع