کوردستانی

له‌سه‌ر ئه‌ركى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى كتێبخانه‌ى گشتیى سلێمانى نوێكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌سه‌ر ئه‌ركى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى كتێبخانه‌ى گشتیى سلێمانى نوێكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

كتێبخانەی گشتیی سلێمانی نوێكرایه‌وه‌ و بەڕێوەبەری كتێبخانەكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر ئەركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی، نوێكردنه‌وەى بۆ ئه‌نجامدراوه‌..

له‌وباره‌ىه‌وه‌  ئالان رەئوف، بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتیی سلێمانی راگەیاند، نوێكردنه‌وه‌كه‌ لەسەر ئەركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی ئه‌نجامدراوه‌ و بەشێك لە كتێبخانەی گشتیی شاره‌كه‌ نوێكرایەوە.

وتیشى، ئەمڕۆ 7ى ئازارى 2024، لە مەراسیمێكدا بەشە نوێكراوەكانی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی كرانەوە، كە لەلایەن كۆمپانیای ئانزۆ وە كاری نوێكردنەوەی رووكاری دەرەوە و ناوەوەی بۆ ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتیی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كتێبخانه‌كه‌ لە ئێستادا بە رووی خوێنەراندا كراوەیە. 

لە ساڵی 1944 لەلایەن پیرەمێردی شاعیرەوە، كتێبخانەی گشتيی سلێمانی دامەزراوە و ئێستاش كتێبخانەكە زیاتر لە  120 هەزار سەرچاوەی كتێب و دەستنووسی تێدایە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان