کوردستانی
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پەیامێك بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان له پەیامێكدا، بەبۆنەی" 8ی مارس" رۆژی جیهانی ژنانەوە رایدهگهیهنێت، لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال، پشتیوانی لە خەباتی ژنان و نەهێشتنی جیاكاری دەكەین.
ئهمرۆ پێنج شهممه 7ى ئازارى 2024، بهبۆنهى هاتنهوهى رۆژى جیهانى ژنان 8ى مارسهوه، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوه و تێیدا پشتیوانى خۆى بۆ ژنان و بهتایبهت ژنانی ریزەكانی یەكێتیی دووپاتدهكاتهوه.
دەقی پەیامەكە:
پەیامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە رۆژی جیهانی ژناندا
لە بیرەوەری هەشتی مارسدا، پیرۆزبایی لە ژنانی كوردستان و تەواوی عیراق و جیهان دەكەین، ئەم یادە دەكەینە دەرفەتی دووپاتكردنەوەی پشتیوانی هەمیشەیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال، بۆ خەباتی ژنان و بزووتنەوەی یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و فراوانكردنی بەشداری ژنانی كوردەواری لە ناوەندەكانی بریار و داڕشتنی سیاسەتدا.
لەم یادەدا سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی ئەو ژنە تەوارانەی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی و وەك یەكی كۆمەڵایەتیدا گیانیان بەخشی، رێز و ئەمەكیش بۆ ژنانی خەباتكاری ئەمرۆ لە رێی بەدیهێنانی ماف و یەكسانیخوازیدا، بەتایبەتیش هەڤاڵان لە ژنانی تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان .
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان
پ ح ع