کوردستانی

یەکێتیی و حزبی تەقەدوم پرسى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک و پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی و حزبی تەقەدوم پرسى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک و پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

وه‌فدێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان و  حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی  لە دەباشان کۆبوونەوە و تەوەرى سەرەکى گفتوگۆكانیشیان پرسى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد، بوو.

له‌راگەیەندراوێكى هاوبەشى کۆبوونەوەکەدا هاتووه‌، وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیى لە دەباشان پێشوازییان لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم و وەفدێکی یاوەری کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخی گشتی هەرێم و عیراق کرا و  جەخت لەبەردەوامی گفتوگۆی بوونیادنەرانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە، بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا .

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، لەکۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی و هاریکاری و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا دووپاتی لەسەرکرایەوە، بە ئاڕاستەی  چارەسەرکردنی دەستووریانە و یاساییانەی کێشەکانی نێوان هەردوولا و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، کە ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی پرسی ئیدارەدانی كەركوك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تاوتوێکرا،  جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە کرایەوە بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لە چوارچێوەی خزمەتكردنی كەركوك و هەموو نەتەوەوە و پێکهاتەکان بێت بەبێ جیاوازی.

تیشكخراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، مەکتەبی سیاسی یەکێتی تەئکیدیانکردەوە لە هاوبەشێتی راستەقینە و کاری پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکوک و پاراستنی کلتووری برایەتی و پێکەوەژیان، بە شێوەیەک لە ئیدارەی نوێى کەرکوک هیچ لایەنێک فەرامۆش نەکرێت،  ئەولەویەتی کارکردنی داهاتووش خزمەتکردنی کەرکوکییەکان بێت، داواشکرا لایەنەکان هاوکاربن لە نەهێشتنی بەربەستەکان و زووپێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لەبەشێکی دیکەى کۆبوونەوەکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەش لەنێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و  پێویستی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان یەکێتیی و حزبی تەقەدوم دووپات کرایەوە


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان