کوردستانی
ئابووریناسێك: دواكه‌وتنى مووچه ده‌بێته هۆى دابه‌زینى كواڵێتى ژیانمان له ئاستى ستانداردى ژیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتن و پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر بازاڕ و ژیانى هاوڵاتییانه‌وه، ئابووریناسێك چه‌ختده‌كاته‌وه كه كاریگه‌ریىه‌كى راسته‌وخۆى به ژیانى تاكه‌وه هه‌یه و ده‌ڵێت، ده‌بێته هۆى نه‌مانى خواستى كارا و دابه‌زینى جۆر و كواڵێتى ژیانمان له ئاستى ستانداردى ژیان.
پرۆفیسۆر د. خالید حه‌یده‌ر، ئابووریناس بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له زانستى ئابورییدا خواستى كارا هه‌یه كه ئه‌وه‌ش خواست و حه‌زى هاوڵاتییانه بۆ كڕین، ئه‌مه‌ش كارا ده‌بێت به پشتگیریكردنى تواناى كڕین كه بریتییه له‌و داهاته‌ى له‌سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت.
وتیشى، به‌رده‌وامبوونى ئه‌و سه‌رچاوانه جموجۆڵ ده‌خاته بازاڕه‌وه به جۆرێك كاتێك خاوه‌ن مووچه پێداویستییه‌كانى ده‌كڕێت و دووكانداره‌كان ده‌زانن خواست زۆربووه، ده‌رۆنه لاى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیا و كارگه‌كان پێداویستىى زیاتر داواده‌كه‌ن و بازرگانانیش ئه‌وكاته بڕى هاورده‌كردنیان زیاد ده‌كه‌ن، به‌م پێیه‌ش به پێدانى مووچه له كاتى خۆیدا ته‌نها فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند نابن به‌ڵكو هه‌موو چین و توێژه‌كان سوودمه‌ند ده‌بێت.
ئه‌و ئابووریناسه كه هاوكات مامۆستایه له زانكۆى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى داهاتیش وه‌ك لێبڕین و پاشه‌كه‌وتكردن و دواكه‌وتنى مووچه كه فه‌رمانبه‌ر نازانێت چى كاتێك وه‌رى ده‌گرێت، ده‌بێته هۆى ترس و دڵه‌ڕاوكێ و خواستى كارا نامێنێ، ئه‌وكاته بازاڕ ده‌پوكێته‌وه، خه‌ڵكی ته‌نها پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌كڕێت وه‌ك خۆراك، ئه‌مه‌ش دابه‌زینى جۆر و كواڵێتى ژیانمانه له ئاستى ستانداردى ژیان.
زیاتر باس له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى كرد و وتى، نه‌مانى خواست له‌سه‌ر كڕین وا ده‌كات كۆمپانیا و كارگه‌كان ده‌بخرێن و هه‌لى كار دابه‌زێت و گه‌نجان كۆچى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن و هه‌روه‌ها رێژه‌ى هه‌ژاریش زیاد بكات .
پ ح ع