کوردستانی
دابه‌شكردنى ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، چاككردنه‌وه‌ى شکانی بۆری ئاوی دووکان – سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، سبەینێ دابەشکردنی ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شاره‌كه دەستپێدەکاتەوە.
لەراگەیەندراوێکدا كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، بڵاویکردووەتەوە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ماوەی چەند رۆژی رابردوو شاری سلێمانی گرتەوە و چەند جارێک بڕانی کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی روویدا و گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری درووست بوو، بووە هۆی شکانی بۆرییەکە.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو، تیمەکانی هێڵی دوو بەبەردەوامی لە ماوەی ۷۲ کاتژمێری کارکردنی بەردەوامی شەو و رۆژی بێ دابڕان توانرا بە هەوڵی هەموولایەک بۆرییەکە چاکبکرێتەوە.
ده‌شڵێت، بۆیه بەیانی ئاو دەگاتەوە شاری سلێمانی و دەست بەدابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بە تایبەت گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و فەرمانبەران و سەروەری و کوردسات و ئەو گەڕەکەنەی کە تووشی کەم ئاوی بوون لەم چەند رۆژەی ڕابردوو.
پ ح ع