کوردستانی

باران و تەرزە و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باران و تەرزە و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، لە سبەینێوە كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و هەندێ كاتیش تاوە باران و تەرزە و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە. 

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسیی رایگەیاند، سبەینێ شەممە لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی نوێی شێدار لە دەریای ناوەراست و توركیاوە لە دوانیوەڕۆوە دۆخی كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەرەتا ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێر دەگرێتەوە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكانی هەردوو پارێزگاكە و ئاستی بارانبارینیان بە رێژەی 20 تا 35 ملیممەتر زیاتر دەبێت، پاشان كاریگەریی ئەو شەپۆلە بەشێوەیەكی لاواز پەرەدەسەنێت بۆ ناوچەكانی ئیدارەی راپەرین و سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و لەم ناوچانەشدا ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسكە دەبێت و رێژەی بارانی پێشبینیكراو لەم ناوچانەدا 5 تا 20 ملیممەترە، بەڵام ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان كاریگەریی لاوازتر دەبێت لەسەریان. 

باسی لەوەشكردووە، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی 1 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە. 

ئ پ 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان