کوردستانی
بەهۆی سێ رووداوەوە 12 كەس بریندار بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆی جۆری پێكدادان لە كەلار ١٢ كەس برینداربوون.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، رووداوی یەكەم لەگەڕەكی سەركەوتن روویداوە لەنێوان هۆندای مینی پاس - ماتۆڕ سكیل، رووداوی دووەم لە جوتسایدی كەلار- باوەنور لە نزیك بەردەسور روویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كراون - هۆندا ئەكسنت، رووداوی سێیەمیش لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا - هۆندا سەنتافی - كیا ئۆپتیما روویداوە لە گوندی بەردەسوری كۆن.
راگەیەنراوەكە باسی لەوەشكردووە، لە هەرسێ رووداوەكەدا 12 كەس بریندار بوون و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراون.
ئ پ