کوردستانی

كه‌شناسى: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسى: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین، سبه‌ینێش ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێك کات و شوێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى کە بارانى مام ناوەندى لێدەبارێت، بەڵام بۆ ناوچەکانى دیكه‌ نمە باران دەبێت لەکاتەکانى ئێوارەدا ئەگەری بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە.

راشیگه‌یاندووه‌، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت و له‌ نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

له‌باره‌ى كه‌شى سبه‌ینێشه‌وه‌، ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌روو، سبەینێ یەک شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێك کات و شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین مامناوەند دەبێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵدایە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17 
سلێمانی: 16
دهۆک: 16
کەرکوک: 20
هەڵەبجە : 18
زاخۆ: 17
سۆران: 13
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 22


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان