کوردستانی
وادهى رهوانهكردنى پارهكهى بهغدا ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامێكى لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدهگهیهنێت، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمى كوردستان لە عیراقەوە بۆ هەرێم دەنێرێت.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکات و دارایی عیراق بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی مووچەخۆرانیش سوود لە بایۆمەتری مووچەخۆران دەبینێت.
لهئێستادا لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بەزمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق نێردراوە و وردبینیشى تهواو بووه و ئاراستهى وهزیری دارایی عیراق كراوه.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووه، پێویستە بۆ مووچەی مانگی ئازار سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم هەژماری بانکییان لەیەکێک لە بانکە حکومییەکانى عیراق هەبێت و دەتوانرێت لەماوەیەکی کەمدا هەژمارى بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بکرێتەوە.
ئهو ئهندامهى لیژنهى دارایی ئهوهشى ئاشكراكرد، وەزیری دارایی عیراق وتویهتى ئەو داتا و زانیارییانەی پێشتر حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی بایۆمەتری مووچەخۆراندا کۆیکردوونەتەوە، بۆ هەژماری بانکی مووچەخۆران سوودیان لێ وەردەگرین.
پ ح ع