کوردستانی

ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كانى هه‌رێم ده‌كرێنه‌ فه‌رمیى

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كانى هه‌رێم ده‌كرێنه‌ فه‌رمیى

مه‌ودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستى به‌ فه‌رمیی كردنى ئه‌و ده‌روازه‌ نافه‌رمییانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنورى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تى عیراق، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن.

ژماره‌ى ئه‌و دەروازە سنوورییانه‌ى نافه‌رمیین و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌ كه‌ بكرێنه‌ فه‌رمیى حەوت ده‌روازه‌یه‌ و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستانیش  چاوەڕوانی لیژنەیەکی پەیوەندیداره‌ لەبەغدا، بۆ ئەوەی سەردانی دەروازە نا فەرمییەکان بکەن و  بڕیارى له‌سه‌ر بدەن.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، زۆربەی ئەو دەروازانە بوونەتە راستی و دەبێت لەلایەن بەغدادەوە بڕیاری فەرمیی بوونیان بۆ دەربکرێت، چونکە ئێستا هەموویان کارەکانیان بەشێوەی یاساییه‌ ، و له‌سه‌ر به‌فه‌رمیى كردنیشیان لێکتێگیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و عیراق کراوە.

وتیشى،هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌روازانه‌ بوونەتە شوێنی پەیداکردنی سەرچاوەی دارایی هەزاران خێزان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌مه‌به‌ستى داخستنى ئه‌و ده‌روازه‌ نافه‌رمییانه‌، لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عیراق پێشنیازى بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق بەرزکردووتەوە و باسى له‌وه‌كردووه‌، بوونی ئەو دەروازانە مەترسین بۆسەر بەرهەمی ناوخۆیی.

لە عیراق 20 دەروازی نافەرمیی هەن، كه‌ حەوتیان لە هەرێمی کوردستانن، چواریان لە پارێزگاى سلێمانییه‌ و دووانیان لە پارێزگاى هەولێره‌، یەک دانه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئیداره‌ی سەربەخۆی زاخۆوه‌.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان