کوردستانی
د. رێواز فایهق: ئەو یاسایەى هەڵبژاردنى داهاتووى هەرێمى پێ ئەنجامدەدرێت دادپەروەریى تێدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بهوتهى سەرۆکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان، ئەو یاسایە دادپەروەریى تێدایە کە هەڵبژاردنى داهاتووى هەرێمى کوردستانى پێ ئەنجامدەدرێت و دهشڵێت، لەمەودوا پێکهاتەکان دەبنە خاوەنى نوێنەرى راستەقینەى خۆیان.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان راشیگهیاندووه، ئەو دەزگایەش کە هەڵبژاردن ئەنجامدەدات تاوەکو رادەیەک متمانەى لە دەزگاکەى هەرێمی کوردستان زیاترە.
باسى لهوهشكرد، هەڵبژاردنی هەر حزبێکی تر بەسەر یەکێتیی دا جگە لەوەی دەبێتە هۆی لاوازکردنی یەکێتیی لە پەرلەمان، هیچ دەستکەوتێکی نابێت.
هاوكات، لهسهر پرسى ژنانیش، د. رێواز فایهق، ئاماژه بهوهدهكات، هیچ هێزێکم نەدیوە هێندەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راستگۆ بێت لە پەیامەکەی لەگەڵ ژنان.
پ ح ع