کوردستانی

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بڕوامان بە هاوپەیمانیی هێزەکان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بڕوامان بە هاوپەیمانیی هێزەکان هەیە

مه‌ودا میدیا-

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕوامان بە هاوپەیمانیی هێزەکان هەیە بۆ بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، ده‌شڵێت، سەردانیکردنمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان بەردەوامدەبێت.

له‌میانى سه‌ردانیكردنى وه‌فدێكى یه‌كێتیى بۆ گوڵه‌خانه‌، کە بارەگای سەرەکیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی لێیە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگه‌یاند، بڕوامان بە هاوپەیمانیی هێزەکان هەیە بۆ بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەرگامان کراوەیە بۆ هاوپەیمانیی لەگەڵ هێزەکانی تر.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتیشى، سەردانیکردنمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان بەردەوامدەبێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان خراپ نییە.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌ كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شى وت، ئەوان محەمەدی حاجی مەحمود وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەناسن.

باسى له‌وه‌شكرد، لەگەڵ ئەوە نەبووین کورسی پێکهاتەکان لاببرێت و دەمانویست دابەشبکرێت، ئێمە دەمانەوێت دادگەری هەبێت و نابێت بەدەنگی سلێمانی کورسی دهۆک ببرێت.

هاوكات، محەمەدی حاجی مەحمود، رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات، ئێمەش ئامادەی هاوپەیمانیمان هەیە بۆ هەڵبژاردنەکەی حوزەیرانی ئەمساڵی پەرلەمانی کوردستان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان