کوردستانی
رێگرى ده‌كرێت له‌وه‌ى سبه‌ینێ جگه له جلى كوردى جلى تر بپۆشرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه 10ى ئازار كه هاوكاته به رۆژى جلى كوردى و ساڵانه له داموده‌زگا حكومییه‌كان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن به پۆشینى جلوبه‌رگى كوردییه‌وه ئه‌و یاده به‌رز راده‌گیرێت، یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش ده‌ڵێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانى په‌روه‌رده و ناوه‌نده‌كانى خوێندنمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
عومه‌ر محمه‌مه‌د، یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، به‌پێى بڕیار و رێنماییه‌كان و نوسراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن و داموده‌زگاكانیش وه‌ك به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانى په‌روه‌رده، ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ رۆژى یه‌ك شه‌ممه 10ى ئازار رۆژى پۆشینى جلى كوردییه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانن چالاكى ئه‌نجامبده‌ن.
وتیشى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌م كاته‌وه بۆیه ناوه‌نده‌كانى خوێندنمان سه‌رپشك كردووه له‌وه‌ى چالاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن یاخود نا.
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت جلى كوردى بپۆشێت و ئاره‌زوومه‌ندانه‌شه، هه‌ركه‌س حه‌ز نه‌كات ئازاده له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر جلى تر بپۆشێت و رێگر نین.
به‌بڕیارى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان كه له ساڵى 2013 ده‌رچووه، رۆژى 10ى ئازارى هه‌موو ساڵێك به رۆژى جلى كوردى دیاریكرا و ساڵانه له‌و رۆژه‌دا له سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان و ناوه‌نده حكومییه‌كاندا به پۆشینى جلى كوردی و چه‌ندین چالاكى جیاوازه‌وه ئه‌و یاده به‌رز راده‌گیرێت.
پ ح ع