کوردستانی

لیژنه‌ى بینینى مانگ راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ى یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زانه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنه‌ى بینینى مانگ راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ى یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زانه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ لیژنەكه‌یان بۆ بینینی مانگ  و دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگى رەمەزان کۆدەبێتەوە.

لیژنەکە لە راگەیەندراوێکیدا رایگه‌یاندووه‌، ئێوارەی سبەینێ یەک شەممە 10-3-2024، لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان سەیری مانگ دەکات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لیژنەکەیان بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان کۆدەبێتەوە و لەچەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکات و لەسەر بنەما و بەڵگە شەرعییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.

به‌پێى پێشبینییە فەلەکییەکان، چاوەڕوان دەکرێت، رۆژی دووشەممە 11ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان