کوردستانی
تێكچوون و چاڵى شه‌قامه‌كان چاك ده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌به‌شێك له شهقامهكانى شارى سلێمانى تاصه و چاڵ دروست بووه و بووه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى شۆفێران، شاره‌وانى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌رجه‌میان چاك ده‌كه‌ینه‌وه.
زه‌رده‌شت عوسمان، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له‌م وه‌رزه‌دا كاتى قیرتاوكردن نییه و ته‌نانه‌ت كارگه‌كانى قیریش كار ناكه‌ن تاوه‌كو مانگى پێنج، به‌ڵام ئێمه هه‌ڵمه‌تێكمان كردووه به قیرى سارد بۆ چاككردنه‌وه‌یان.
وتیشى، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وامه و له ئێستادا له شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى كه فشارێكى زۆرى له‌سه‌ره، كارى چاكسازى ده‌كه‌ین و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌رجه‌میان له شوێنه جیاوازه‌كان چاك ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى كاتى و به قیرى سارد تاوه‌كو وه‌رزى قیرتاو كردن و كه‌وتنه‌وه كارى كارگه‌كان له مانگى پێنج‌دا.
سه‌باره‌ت به تێكچوونى ئاوهڕۆكهى ناو بازاڕیش، به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر بازاڕى زانكۆ و به‌هاران و موڵكى هاوڵاتییه، ناكرێت تێكى بده‌ین به‌ڵام بوودجه‌مان بۆ ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه‌رۆیه بگۆرین و بهنهخشهیهكى تر درووستى بكه‌ین كه پێویسته دیراسه بكرێت.
پ ح ع