کوردستانی

پێبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییەکانی بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو رایده‌گه‌یه‌نێت،  ئەمڕۆ یەک شەممە لە ناوچە شاخاوییەکان، نمە باران دەبارێت و بۆ سبەینێ ئەگەری باران بارین لە سلێمانی زیاتر دەبێت، لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 10ى ئازارى 2024، لە راگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی، نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی نمە باران دەبارێت، ناوچە سنورییەکانیش پێشبینی بەفر بارینی بۆ دەکرێت.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو، سبەینێ دووشه‌ممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی زیاتر دەبێت هەروەها پێشبینی هەورە بروسکەش دەکرێت.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 17
سلێمانی:17
دهۆک:15   
زاخۆ:16       
هەڵەبجە:17
کەرکوک:20
سۆران:14
حاجی ئۆمەران:7
گەرمیان:22

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان