کوردستانی

به‌رزترین هۆكارى جیابوونه‌وه‌ى نێوان هاوسه‌ران ئاشكراده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رزترین هۆكارى جیابوونه‌وه‌ى نێوان هاوسه‌ران ئاشكراده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی دادوەریی  هەرێمی کوردستان، رێژه‌ى هۆکارەکانی جیابوونه‌وه‌ى نێوان هاوسه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌، به‌رزترین رێژه‌ى هۆكاره‌كان بۆ خیانه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 له‌ ئامارێكدا، ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم، هۆكارى جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بەشێکی زۆری ئەو هاوسەرانەی جیابوونەتەوە هۆکارەکانی زیاتر بۆ خیانەتی نێوان هاوسەران و بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت و نەگونجانی نێوان هاوسەران دەگەڕێتەوە.

 ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لەباره‌ى هۆکارەکانی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران، بەم شێوەیه‌ ئاماره‌كه‌ى خستووه‌ته‌روو:

نەگونجان لەگەڵ یەکتر: 25%
 جیاوازی تەمەن: 14%
-خیانەت: 13%
-نەبوونی ماڵی جیا: 10%
-مۆبایل و ئینتەرنێت:10%
-هۆکاری نەزۆکی: 9%
-هۆکاری کۆمەڵایەتی: 9%
-ژنهێنانی دووەم: 4%
هۆکاری ئابووری: 3%
هۆکاری دیکە: 3%
هۆکاری ئاینی: 0%

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان