کوردستانی

له‌ كۆتایی ده‌وامى ئه‌مڕۆ مافى ده‌نگدانى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی ده‌فه‌وتێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ كۆتایی ده‌وامى ئه‌مڕۆ مافى ده‌نگدانى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی ده‌فه‌وتێت

مه‌ودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عیراق، ئاماژه‌ ده‌كات به‌ كۆتایی هێنانى واده‌ى نوێكردنەوە و تۆماركردنی تۆماری دەنگدەران و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى ئه‌وه‌ى ده‌وامى ئه‌مڕۆ كۆتاییهات، هه‌ركه‌س له‌ پرۆسه‌كه‌ به‌شدار نه‌بووبێت، مافى ده‌نگدانى ده‌فه‌وتێت و واده‌كه‌شى درێژ ناكرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 3ى ئازارى 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عیراق راگەیاند، ئه‌مڕۆ دواین واده‌یه‌ بۆ نوێكردنەوە و تۆماركردنی تۆماری دەنگدەران و تاوه‌كو كۆتایی ده‌وام به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پرۆسه‌كه‌.

وتیشى، وادەكەی درێژناكرێتەوە و ئەو دەنگدەرانەی نەهاتوون ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن یان تۆماری دەنگدانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌، مافى بەشداریكردنیان له‌ دەنگدان ده‌فه‌وتێت.
 
له‌باره‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدانیش له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه‌، جومانه‌ غه‌لاى ده‌ڵێت، تاوەكو رۆژی 5ی ئازار، 10 هەزار و 810 كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان دابەشكردووە، به‌جۆرێك 806 كارتیان لە هەولێر بووه‌، دوو هەزار و 838 كارت لە دهۆك، و حه‌وت هەزار و 166 كارت لە سلێمانی بووە.

له‌ رۆژی 4ى ئازاری 2024 ، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بۆ دووەم جار تۆماری بایۆمەتری درێژكردەوە و ئه‌مڕۆش كۆتا واده‌یه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان